دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێ دەکرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازی لە هەردوو کۆمپانیای زاگرۆس گروپ و ستێر گروپ کرد.
لە کۆبونەوەکهدا وەزیری کارەبا بە شاندی کۆمپانیاکانی راگەیاند ئامانجی وەزارەت لە هەر گرێبەستێک بەرەو پێشبردنی کارەبای نیشتیمانییە و بە تایبەتی سێکتەری بەرهەمهێنان، خالێکی تر کە وەزیری کارەیا لەم کابینەیە بە بنەمایەکی سەرەکی داناوە بۆ هەر پڕۆژەیەک بۆ کۆمپانیاکان له گرێبەستەکاندا دەبێت کۆمپانیا پابەندی کاتی دەستپێک و کۆتایی پڕۆژەکە بێت.

لای خۆیانەوە هەردوو کۆمپانیا سوپاسی وەزیر و ستافی وەزارەتی کارەبایان کرد کە به جددی و خەمخۆری بەرەوپێش بردنی کارەبا و زیاتر بەرهمهێنانی کارەبا بە میکانیزمی جیاواز.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا دوو گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە هەولێر و دهۆک، لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای زاگرۆس گرووپ و ستێر گرووپ واژۆ كرد، کە لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێن.
وەزیری کارەبا لە رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستەکان، داوای لە هەردوو کۆمپانیاکە کرد لە ماوەی دیاریکراودا پڕۆژەکانیان جێبەجێ بکەن.
پڕۆژەکان کە هەر یەکێکیان 50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنن، لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەکرێن و لەڕووی تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبا و پاراستنی ژینگەوە، ئابووریانە و ژینگەپارێزن.