وەزارەتی کارەبا بەشداریی لە پاراستنی ژینگە دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، بە مەبەستی بەشداریکردنی وەزارەتی کارەبا لە پاراستنی ژینگە، سەردانی عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی کرد و باسیان لە گرنگیی پاراستنی ژینگە کرد کە بڕیارە كۆنگرەیەکی فراوان بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوە بچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دهربارهی چهند بابهتێك كرا لهوانه پاراستنی ژینگە و گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی نوێبووەکان، کە لە یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا جێگیر کراوە ههروهها وەزارەتی کارەبا گرنگی بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دەدات و بۆ ئهم مهبهستهش گرێبەستێکی بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر واژوو دەکات، بیرۆکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بەفیڕۆچووی گازی سروشتی لە کێڵگەی سەرسنگ چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ههروهها بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبا بە هایدرۆپاوەر گرێبەستی بۆ کراوە و لە مانگی داهاتوو دەست پێ دەکرێت.