Skip to the content

پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بەبێ مۆڵەت و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا جێبەجێ ناکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە دیدارێکدا لەگەڵ دکتۆر محمد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، باسیان لە گرنگیی گونجاندنی پڕۆژەکانی کارەبا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، چه‌ند بڕیارێك دران له‌وانه‌ (بۆ مۆڵەتدان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، پێویستە  ڕا و سەرنجی  وەزارەتی کارەبا وەربگیرێت، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بازیان وەک پڕۆژەی وەبەرهێنان کارئاسانی بۆ دەکرێت، دانانی پێوەری زیرەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون بەپێی تایبەتمەندییەکانی وەزارەتی کارەبا دەبێت هه‌روه‌ها تۆڕی کارەبای پڕۆژە نوێیەکانی نیشتەجێبوون لە ژێر زەوی دادەنرێت و وەزارەتی کارەبا ڕێنماییەکانی دەردەکات، بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا، ڕاکێشان و دابەشکردنی کارەبا لە ناوخۆی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەئەستۆی وەبەرهێنەرە، لیژنەی هاوبەشی وەزارەتی کارەبا و دەستەی وەبەرهێنان بڕیار لەسەر شێوازی چارەسەر کردنی کێشەکانی کارەبای پڕۆژەکان دەدەن).