Skip to the content

گرفتی زەوی بۆ پڕۆژەکانی کارەبا چارەسەر دەکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی وێستگەکانی کارەبا سەردانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد.
لە دیدارێکدا، باسیان لە دابینکردنی زەوی بۆ وێستگەی کارەبای سەربەستی لە (32)ی پارک و ڕاکێشانی هێڵەکانی گواستنەوەی پاڵەپەستۆی بەرز بۆ بەحرکە، شاوێس و کەسنەزان و چەند کێشەی دیکەی هاوشێوە لە شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری کارەبا سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی وەزارەتی شارەوانی بۆ پڕۆژەکانی کارەبا کرد و ئومێدی خواست لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، کێشە و گرفتەکانی زەوی بۆ پڕۆژەکانی کارەبا چارەسەر بکرێن.