Skip to the content

کۆمپانیاکانی ئەورووپا لەگەڵ کەرتی کارەبای هەرێمدا کار دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی پێنجشەممە  ۲٨ی تەمموزی ۲۰۲۲، کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بە ئامادەبوونی ستافی وەزارەت پێشوازی لە دمیترۆ رەحمەتولين سەرۆکی بەشی کار و پیشەسازیی گرووپی کۆمپانیای گرایزۆی ئەورووپایی تایبەت بە تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی کرد.
وەزیری کارەبا دوای بەخێرهاتن بە کورتەیەک باسی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای کرد و ئامادەیی وەزارەتی بۆ ئاسانکاری بۆ چالاکیی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە کەرتی کارەبا پیشان دا.
لەبەرامبەردا وەفدی کۆمپانیاکان خۆشحاڵیی خۆیان بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وزەی کارەبا پیشان دا و ئامادەیی خۆیان بە پێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەت دەربڕی بۆ کارکردن لە پڕۆژەکانی سێکتەری کارەبا لە هەرێمی کوردستان.