کۆمپانیاکانی بەریتانیا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە ٥ ی تەممووزی ۲۰۲۲ کەمال محهمهد ساڵح وەزیری کارەبا بە ئامادەبوونی ستافی وەزارەت پێشوازیی لە دەیڤید هانت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری سێکتەرەکانی کارەبا کرد و ڕایگەیاند: نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بۆ ئابووری و خۆشگوزەرانیی خەڵک و دابینکردنی کارەبا و مووچە و بەردەوامی خزمەتگوزارییەکان بەکار دێت.
داواشی کرد حکومەتی بەریتانیا لەسەر پشتگیریکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.
لە بەرامبەردا کونسوڵی گشتیی بەریتانیا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پاراستنی ئاوارە و پەنابەران ڕێزگرتن لە پێکهاتەکان و بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری گرنگ نرخاند و جەختی لەسەر گرنگی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق کردەوە.
وتیشی لە نزیکەوە ئاگاداری کێشەکانین و پشتگیریی لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان دەکەین.
ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاتنی ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە سەرجەم سێکتەرەکانی کارەبای هەرێم و، دەستخۆشیشی لە پڕۆژە و کارەکانی وەزارەتی کارەبا لە سەرجەم بەشەکانی کرد بەتایبەتی لە کابینەی نۆدا کە توانراوە هەماهەنگییهکی باش هەبێت لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیا بیانییەکان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشکەوتن و ئەزموونی یەکتر .