بە بڕی زیاتر لە ۱۱۰ ملیۆن دینار، تۆڕی ڕووناکی شەقامی مەولەوی نۆژەن دەکرێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی پڕۆژەی ڕووناککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکات.
ئەم پڕۆژەیە لهسهر بودجهى داهاتى (٨%)ی كارهبا، بەبڕى ۱۱۰ ملیۆن و ٥٤۹ هەزار دینار ئەنجام دەدرێت.
پڕۆژەکە بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و بەگەڕخستنەوەى تۆڕى ڕووناکى (ئینارەى) شەقامى مەولەوى، کە ماوەیەکى زۆرە لەکارکەوتووە و بڕیارە لەماوەى (۷٥) ڕۆژدا تەواو بکرێت.