چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە ۷ حوزیرەنی ۲۰۲۲، ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، سەرپەرشی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی کرد لە نووسینگەی تایبەتی خۆی، لە کۆبوونەوەیەکەدا وەزیری کارەبا تیشکی خستە سەر کاروجالاکیەکان و دواتر گوێبیستی داوا و پێشنیاری ستافی ئەنجوومەن بوو، پاشان بڕیاردرا بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا کە بۆ 4250 مێگا وات بەرز بووەتەوە، چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ بخرێن.
بۆ ئەم مەبەستە، لە کۆتایی ئەم مانگە، سووتەمەنی بۆ چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین دەکرێت و بڕی پێدانی ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت.