باڵیۆزو شاندێكی باڵای كۆمپانیاكانی هێندستان سەردانی وەزارەتیان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۳۰ی حوزیرەنی ۲۰۲۲ لە نوسینگەی وەزارەت ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی کرد لە براشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لەعێراق و سوبهاشن كەین كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لەهەولێر و شاندێكی پیشەسازی و بازرگانانی هیندستان .
وەزیری کارەبا كارو پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبای بۆ باس کردن و ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ بەشداریكردن و بانگێشتكردنی كۆمپانیاكانی هیندستان بەتایبەتی كە لەرووی كوالێتی و گونجاوی نرخەوە كەلوپەل و پێداویستی و ئامێرە كارەباییەكانی هیندستان گونجاوە بۆ سێکتەرەکانی کارەبای هەرێم و داوای لێكردن نووسینگەكانی خۆیان لەهەرێمی كوردستان بكەنەوە و وەزارەتی کارەبا هاوکار دەبێت .
لەبەرامبەردا وەفدی حکومەتی هیندستان خۆشحال بوون و ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ ئەنجام دانی پڕۆژەکانیان هێنانی پێداویستی و ئامێری کارەبایی بە کوالێتی بەرز بۆ هەرێم لە
بوارەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و دروستكردنی تاوەرو كێبڵ و گۆڕەرو دامەزراندنی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای تێدابوو.