پڕۆژەیەکی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئاداری 2022 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ،
پڕۆژەی ڕاكێشانى هێڵی کارەبای ١٣٢ کەی ڤی لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای کاشێ بۆ وێستگەی ١٣٢ کەی ڤی زاخۆ ٢- تەلکەبەر، لە مەراسیمێکدا بە ئامادە بوونی دەخیلە خشمان دایکی 5شەهید کرایەوە.
پڕۆژەکە بە تێچووی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار لە لايەن کۆمپانيای شاندزەوە جێبەجێ کراوە و 500 مێگاوات کارەبا بۆ زاخۆ دەگوازێتەوە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا گوتی ئەم پڕۆژەیە بە ڕاکێشانی 55 کیلۆمەتر هێڵی 132 کەی ڤی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گرنگییەکی زۆری هەیە و محاویلەیەکی 63 مێگاواتی بە تێچووی 380 هەزار دۆلار بۆ وێستگەکەش دابین کراوە. چەندین فیدەریش بە بەهای 540 ملیۆن دینار لە وێستگەکە دەرهێنراون.
هەروەها پڕۆژەی ڕووناککردنەوەی سەنتەری شاری زاخۆ بە بڕی 150 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
لە ماوەی 18 مانگی داهاتووش، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێت.