رێژەیەک لە داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا تەرخان دەکرێت.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە ۲۱ی ئایاری ۲۰۲۲ ئەندازیار مال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بۆ بەدواداچوونی کار و پڕۆژەکانی کارەبا لە دەڤەری دهۆک لەگەڵ
بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک کۆ بوووە.
وەزیری کارەبا دوای دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و تەواوی ستافی کارەبای دهۆک
بەدواداچوونی داهاتی کارەبای پارێزگای دهۆکی کرد کە رێژەیەک بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا تەرخان دەکرێت.
پێداگیریشی لەسەر تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ نەهێشتنی سەرپێچی و دابەشکردنی دادپەروەرانەی کارەبا و هەروەها نەهێشتنی رۆتین لە فەرمانگەکانی کارەبا بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کرد. بۆ ئەوەی لەگەل باشتر کردنی سێکتەری کارەبا ، هاولاتیاش کارەکانیان بە کەمترین کات و باشترین شێوە مامەلەکانیان لە تەواوی فەرمانگەکان رای بکرێت.
شاکر محمود
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆک سوپاسی وەزیری کارەبای کرد کە خەمخۆرانە بەردەوام لەگەلمان لەسەر پەیوەندییە بۆ داواکاری و چارەسەر کردنی گرفتەکانمان لە سنوری پارێزگای دهۆک .