وڵاتی کۆنگۆ سوود لە سیستەمی پێوەری زیرەکی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە ١٠ ئایاری ٢٠٢٢، ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە نووسینگەی وەزارەت پێشوازییان کرد لە شارلۆت کیسێم موتوال بریکاری وەزارەتی وزە، بەشی کارەبای کۆماری دیموکرات کۆنگۆ کرد، کە بە یاوەری شاندێکی باڵاو نوێنەری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی.
بریکاری وەزارەتی وزەی حکومەتی کۆنگۆی دیموکرات ئامانجی سەردانەکەی بۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردەوە کە سوود وەرگرتنە لە ئەزموونی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لە وڵاتی خۆیدا جێبەجێ بکات، بەتایبەتی بەشی کڕینی کارەبا بە کارت و کەمکردنەوەی بە فیڕۆدانی کارەبا.
دواتر شاندی میوان بۆ زیاتر بەر چاوو روونیان بەشدارییان لە پریزێنتەیشنێک کرد تایبەت بە پێوەری زیرەکی کارەبا و وزە نوێبووەکانی هەرێم.
وەزارەتی کارەبا بە پرۆژەی پێوەری زیرەک توانیویەتی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە ٤٩% بۆ ٣٩% کەم بکاتەوە.
تا ئیستا ٨٧% پڕۆژەکە تەواو بووە.