تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و دووسەد هەزار پێوەری زیرەک بەستراوە
![](/media/11741/280615529_1052190428708272_862948391941366418_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132970184970000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ شەممە 14/5/2022 ، بەسەرپەرشتى لیژنەى باڵاى سەرپەرشتیارى پێوەرى زیرەکى کارەباى سلێمانى، تیمەکانی تایبەت بەو پڕۆژەیە لە ناو شاری سلێمانی لە چەند ناوچە و گەڕەکێک بەردەوام بوون لە بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا .
بە پێى کۆتا ئاماریش تائێستا تەنها لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر لە (435.000) هەزار پێوەرى زیرەک بۆ هاوبەشانى کارەبا بەستراوە.
وە لە تەواوی کوردستان 1،200،000 ملیۆنێک و دووسەد هەزار پێوەر بەستراوە کە دەکاتە ڕێژەی ٪ 88 پێوەری زیرەک.