تێستی پێدانی 48 كاتژمێر كاره‌با له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕووپێوێك بۆ شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی خواستی ڕاسته‌قینه‌ی شاره‌كان بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌ربكه‌وێت.
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به دیمان تێستی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار بورهان خدر ڕاوێژکاری وەزارەت پێكهێنرا بۆ دیاریكردنی خواستی شاره‌كان له كاره‌با، سه‌باره‌ت به‌م پرۆسه‌یه‌ش ئه‌ندازیاری شاره‌زا ئومێد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێم ڕایگه‌یاند : له شه‌وی 14/15-5-2022 كاتژمێر سفر، ده‌ستمانكرد به تێستی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌تا له شاری سلێمانی و دواتر هه‌ڵه‌بجه و پاشان له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و زاخۆ، خۆشبه‌ختانه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو بوو، ئێستاش تێستی پارێزگه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت، دوای ته‌واو بوونی تێستی پارێزگه‌ی هه‌ولێریش ده‌ست ده‌كه‌ین به تێستی پارێزگه‌ی دهۆك، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو له‌به‌ر بارودۆخی تۆڕه‌كان و نه‌بوونی مێگاواتی پێویست بۆ ئه‌م تێسته.
ئومێد ئه‌حمه‌د زیاتر گوتی: ئێمه وه‌كو لیژنه‌كه له سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی هه‌ولێرین و به‌رده‌وامین له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان ، خۆشبه‌ختانه پرۆسه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌مان بۆ دانابوو به‌ڕێوه ده‌چێت، كاتێك تێستی شارێك ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ كاره‌بای به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین خواستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شاره چه‌نده، واته به‌شه كاره‌بای شاره‌كانی دیكه كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه به‌هۆی به‌شی ئه‌وان پڕی ده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌باكه هه‌م له ڕووی تۆڕه‌كانه‌وه هه‌م له ڕووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه به‌شی هه‌موو شاره‌كان ناكات ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا تێست بكرێن.
له كۆتاییدا گوتی: دوای ئه‌وه‌ی تێستی هه‌موو شاره‌كان ته‌واو ده‌بێت ڕاپۆرتی خۆمان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین و له‌وێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌درێت بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی پێویستی شاره‌كان.