Skip to the content

لە قەزای چۆمان بەردی بناغەی چوار پڕۆژە دانرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۳ی ئایاری ۲۰۲۲ لە ژێر چاودێریی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و بە ئامادە بوونی ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە مەراسیمێکدا بەردی بناغە بۆ جێبەجێکردنی ئەم چوار پڕۆژەی خوارەوە لە چۆمان دانرا:
- بونیادنانی هێڵی 132 کەی ڤیی سۆران2 – چۆمان بە درێژایی (45 کیلۆمەتر).
- بونیادنانی هێڵی 33 کەی ڤیی چۆمان – حاجی ئۆمەران بە درێژایی (20 کیلۆمەتر).
- دابینکردنی وێستگەی مۆبایلی 132/33 کەی ڤیی چۆمان بە قەبارەی 45MVA .
- دابینکردنی وێستگەی مۆبایلی 33/11 کەی ڤیی حاجی ئۆمەران بە قەبارەی 25MVA.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا، وردەکارییەکانی هەر چوار پڕۆژەکەی خستەڕوو گوتی: ئەم پڕۆژانە بۆ ماوەی چەندین ساڵ کێشەی کارەبا لە ناوچەکە چارەسەر دەکەن و بەم زووانەش، پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. 
ئەم چوار پڕۆژەیە بە بەهای نزیکەی 13 ملیار دینار لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێن و کێشەی نزمبوونی ڤۆڵتیەی کارەبا لە قەزای چۆمان چارەسەر دەکەن. 
لە مەراسیمەکەدا، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستخۆشی لە وەزارەتی کارەبا کرد بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پڕۆژە کە لە کابینەی نۆیەم لە سۆران جێبەجێی کردووە.