Skip to the content

لە کابینەی نۆیەمدا 1920 مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پڕۆژە ژینگەپارێزەکانەوە بەرهەمهێنراوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دوو شەممە 9ی ئایاری 2022 ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە نووسینگەی وەزارەت پێشوازی  لە  عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و وەفدێکی یاوەری کرد .
وەزیری کارەبا باسی لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کارەبا و دەستەی ژینگە بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان کرد  و وتی
وەزارەتی کارەبا لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا توانیویەتی 1920 مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پرۆژە ژینگەپارێزەکانەوە بەرهەم بێنێت.
لەبەرامبەردا سەرۆکی دەستەی ژینگە سوپاسی وەزیر و ستافی وەزارەتی کرد و ڕایگەیاند وەزارەتی کارەبا لەکابینەی نۆدا توانیویەتی لە ڕێگای سێکتەری جیاواز کارەبا بەرهەمبهێنێت کە یەکێک لەمانە پڕۆژە ژینگە پارێزەکانی کارەبایە.
 کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 3525 مێگاوات کارەبا و له‌و ژماره‌یه‌ش پڕۆژە ژینگەپارێزەکانی کارەبا لە 39% ی کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم پێک دێنن.