وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی دیماند تێست بڵاو کردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-وەزارەتی کارەبا لە پرۆسەی دیماند تێست ( پشكنینی خواست )ی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و سۆران و زاخۆ بەسەرکەوتوویی جێبەجێی کرد، بڕیار بوو هەمان پرۆسە بۆ هەولێر و دهۆك لە ڕۆژانی 17 و 18 پێكەوە جێبەجێ بكرێت ، بەڵام بەهۆی خۆڵ بارین و کاریگەرییەکانی لەسەر تۆڕی كارەبا هەمان پرۆسە بۆ پارێزگەی دهۆک بۆ ڕۆژی یەکشەممەو دوو شەممە رێكەوتی 22 و 23ی ئەم مانگە دواخرا و لەو پارێزگەیە لەو دوو ڕۆژەدا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر كارەبا دەبێت.