پلانی پێشوەختەی ڕاگەیاندن دادەنرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 ئەندازیار کەمال محهمهد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی له د. جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کرد.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەکەدا، کورتەیەکی لە پڕۆژە و خزمەتگوزارییەکانی کارەبا خستەڕوو و ئاماژەی بە پلانەکانی وەزارەت بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان کرد.
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، مەبەستی سەردانەکەی بۆ وەزیر و ستافی وەزارەت خستەڕوو و گەیاندنی چالاکی پڕۆژەکانی وهزارهتی كارهبا و پەیام و خستنەڕووی خزمەتگوزارییەکانی کارەبای بۆ هاووڵاتییانی کوردستان بهرز نرخاند.
لە کۆبوونەوەکەدا، زێدەباری پێویستیی پێشخستنی ڕاگەیاندن لە بواری مرۆیی و تەکنیکی و دابینکردنی پێداویستییەکانی؛ پێداگیریی لەسەر پێویستیی پلانی پێشوەختەی ڕاگەیاندن کرایەوە.