Skip to the content

پڕۆژەیەکی کارەبا لە دهۆک جێبەجێ کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-لە درێژەی کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ژێر چاودێریی ئەندازیار که‌مال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا، لە سنووری پارێزگای دهۆک و لە قەزای سێمێل بە گوژمەی 34 ملیۆن دینار وێستگەیەکی مۆبایلی کارەبا دانرا کە توانای 25 مێگا  ڤۆڵت ئەمپێری هەیە، دانانی ئه‌م وێستگه‌یه‌ دەبێتە هۆی چارەسەركردنی کێشەی کەمیی ڤۆڵتیەی ناوچەی پیشەسازیی کواشێ .