Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆک ئامادەکاری دەکات بۆ وەرزی زستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە درێژەیی کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆک  لە سنوری پارێزگاکە هەستا بە  دانانیی چەندان ستوون و گرێدانی بە فیدەری ۳٦٤ بە وێستگەی کارەبای ووزەی خۆر لە ناو بینایەی  زانکۆی دهۆک کە دەبێتە هۆی باشتر کردنی کارەبا بۆ زانکۆ.
لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆک سیانەی تەواوی ئەو تەلانە دەکەن کە گرفتیان بۆ دروست دەبێت لە وەرزی زستان و دانانی پلاجکتۆر لە تەواوی ستوونەکانی شەقامی گشتی .