سیستەمی پێوەری زیرەکی کارەبا لە قۆناغی کۆتایی دایە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە بە باشترین سیستەم سێکتەری کارەبا بەرەو پێش ببات و دوای ئەوەی دیراسەی سیستەمی چەند وڵاتێکی پێشکەوتوو کرا لە بواری کارەبای نیشتیمانیی، یەکێک لەو سیستەمانەی زۆرترین کاری پێ دەکرێت و سەرکەووتو بوو سیستەمی پێوەری زیرەکە .
سەبارەت دواکاری ئەو پڕۆژەیە علی اسماعیل ئەندامی لیژنەی باڵای پرۆژەی زیرەک بە پێگەی فەرمی وەزارەتی راگەیاند:''لە ئێستا بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی لە قۆناغی کۆتایی دایە و زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٢٠ هەزار پێوەر بەستراوە و تەواوی ئەو گرفت و کێشانەمان چارەسەر کرد کە لەسەرەتای پڕۆژە بۆ هاوبەشان دروست بوو .''
سەبارەت بە دادگەری لە دابەشکردن و کەمکردنەوەی سەرپێچی عەلی ئیسماعیل رایگەیاند، یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکان بۆ هاوبەشان ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک خوێندنەوەی هەڵەی تیا نیە و سەر پێچی و زیاد بەکارهێنانی کارەباش ڕاستەوخۆ ئەو سیستەمە قبولی ناکات ، ئەمەش وای کردووە هاوبەشانی کارەبا سوودمەندی یەکەم بن تێیدا.