پێدانی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە ٤٠ ئەمپێرەوە دەکرێتە ٣٠ ئەمپێر
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەڵێت، كارەبای ماڵان لە سبەی پێنجشەممەوە لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر كەمدەكرێتەوە و هۆكارەكەشی ڕووندەكاتەوە.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ڕایگەیاند، "لە ١ی ١٢ی ٢٠٢٢، پێدانی كارەبای نیشتمانی لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ئەمپێر كەمدەكرێتەوە.
گوتیشی: "گوشارێکی زۆرمان لەسەرە و بەرهەمهێنانی كارەبامان ٣٤٠٠ مێگاواتە، بەڵام ئێستا خواست بۆ ٦٥٠٠ مێگاوات بەرزبووەتەوە. بۆیە بە ناچاری كارەبا لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر كەمدەكەینەوە."
گوتیشی: "گوشارێکی زۆرمان لەسەرە و بەرهەمهێنانی كارەبامان ٣٤٠٠ مێگاواتە، بەڵام ئێستا خواست بۆ ٦٥٠٠ مێگاوات بەرزبووەتەوە. بۆیە بە ناچاری كارەبا لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر كەمدەكەینەوە."
ئومێد ئەحمەد گوتی: "ساڵی ڕابردووش بەناچاری هەمان رێگامان گرتەبەر و تاوەكو كۆتایی مانگی شوبات بەردەوام بووین. بۆیە پێشبینی دەكەین ئەمساڵیش تاوەكو كۆتایی مانگی شوبات بەو جۆرە بێت."
لە وەرزی زستاندا بەهۆی ئەوەی خەڵك كارەبا بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاردەهێنن، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر دەبێت.