چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواو بووندایە
![](/media/16687/photo_2022-11-22_10-08-55-1400-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133135812870000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- گەیاندنی کارەبا و راکێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی نێوان شار و شارۆچکەکان لە پێشینهی کارەکانی وەزارەتی کارەبایە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی کارەباش لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ باشتركردنی ئهم سێكتهره.
له ئێستادا چەندان پڕۆژەی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە تەواو بووندان و لە ماوەکانی داهاتوودا دەکەونە کار و به تهواوبوونیان دەبێنە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی و باشتر گەیاندنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان.
ئەو شوێنانەی کارەکانیان نزیک بوونەتەوە لە تەواو بوون ئەمانەن:
یهكهم: هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی kv ١٣٢بازیان-ڕانیە بەدرێژایی ١٠٥کیلۆمەتر ١٠٠٪ تەواو بووە.
دووهم: هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ١٣٢تانجەرۆ- سەیدسادق لە ٩٥٪ تەواو بووە.
هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ١٣٢چۆمان- سۆران٤٥،٥٪ تەواو بووە.
هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ٣٣چۆمان-حاجی ئۆمەران ٤٠٪ تەواوبووە.