کارەبا دەگەیێندرێتە گەرەکێک لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوار چێوەى ئەو پڕۆژانەى کە وەزارەتی کارەبا بۆ گەیاندنی کارەبا بە گەڕەکە نوێیەکان ئەنجامی دەدات، لەسەر داهاتى لە ٨% کارەبا دوو پڕۆژەی پێویست و گرنگ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین جێبەجێ دەکرێن کە بە دوو قۆناغ و لەلایەن دوو کۆمپانیاوە تۆڕى کارەباى نیشتیمانى بە گوژمەی ٣٦٧ ملیۆن و ٦٩٣ هەزار دينار تۆڕى کارەبایى نیشتیمانى بۆ گەڕەکێکى نوێ لە چوارقوڕ دانرا کە گەڕەکیکى نوێیە و بۆ یەکەم جارە تۆڕى کارەباى نیشتیمانى هەبێت.
شایانى باسە تۆڕى کارەباى گەڕەکى کوردستان بەدوو پرۆژەى جیاواز و لەلایەن دوو کۆمپانیاوە جێبەجێ کراوە کە قۆغاغی یەکەم لەلایەن کۆمپانیاى (چرۆ) بە گوژمەی ١٨٧ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار دینار جێبەجێ کراوە و قۆناغی دووەمیش لەلایەن کۆمپانیاى (لیبرۆ) بە گوژمەی ١٧٩ ملیۆن و ٩٩٧ هەزار دینار جێبەجێ کراوە.