وەزیری كارەبا پێشوازی لە سەرۆكی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی۲۷ی تشرینی ۲۰۲۲، لە نووسینگەی وەزارەت، ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا، بە ئامادەبوونی ئەردەلان شوکری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، پێشوازیان لە سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، دادوەر کاوە فەتحی مەعسووم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا دەربارەی چەند تەوەرەیەکی گرنگی پەیوەست بە بابەتە یاساییەکان و پڕۆژەكانی كارەبا و گرێبەستەکانی نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکان گفتوگۆ کرا.
وەزیری کارەبا روونکردنەوەی پێویستی لەبارەی ئەم بابەتانەوە دا؛ سەرۆکی داواکاری گشتی دەستخۆشی لە وەزیری کارەبا و تیمەکەی کرد کە کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دەکەن.