گرفتەکانی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چارەسەر دەکرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی یهكشهممه رێكهوتی ٢٣ی تشرینی یهكهمی ٢٠٢٢، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ گوهدار شێخۆ سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەرپرسانی کارەبای ناوچەکە باسیان لە دۆخی کارەبای هەرێم، بەتایبەتی کارەبای ناوچەکە کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا گرفتەکانی کارەبای ناوچەکە و چۆنییەتی چارەسەرکردنی خرانەڕوو و بۆ باشتر خزمەتکردنی دانیشتوانی ناوچەکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کراوەتەوە.