بۆ هاوکاریی هاووڵاتییان قەرزی سەر بەشداربووانی کارەبا هەڵدەپەسێردرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە "بە هۆی كەمبوونەوەى سیولەى پارە بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەبا و رێگاوبان، كە بە هۆیەوە زۆرێك لە پڕۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواوبكرێن، هەر بۆیە لە پلانماندایە ئەو قەرزانەی كارەبا كە لە لای هاووڵاتیانە، لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێت، تا لە داهاتوودا حكوومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات."
بەڵام لەمڕۆ بەدواوە، تەنیا كرێی مانگانەی كارەبا لە لایەن ژمێركارانەوە لە بەردەم ماڵان وەردەگیرێت.
بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوكارێكی باشی ئەم پڕۆسەیە بن كە هەم بە سوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت و هاووڵاتیان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى کرێی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵەکانیان کرێی مانگانەکەیان بدەن.
ئەم پڕۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزارییە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانیە.