Skip to the content

سێ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە زاخۆ و ڕاپەڕین و سۆران دادەمەزرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لەسەر داوای وەزارەتی کارەبا، مەسروور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بە دەرکردنی فەرمانێک، رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی سێ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە هەر سێ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین دەربڕی، ئەوانیش بریتین لە:

- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای زاخۆ.
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران.
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم کابینەیەی حکوومەتی هەرێم، پێدانی سەربەخۆیی ئیداری بووە بە ئیدارە و پارێزگا سەربەخۆکان. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەی تایبەتییان بۆ ئاسانکاریی هاووڵاتییان تێدا کراوەتەوە.