هەر ماڵێک ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی دەدرێتێ
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- به‌مه‌به‌ستى جه‌ختكردنه‌وه له‌سەر دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى و غاز به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و لەلایەن دکتۆر هێمن هەورامی جێگری سەرۆک پەرلەمان پێشوازی لێ‌کرا.
دواتر لێژنه‌ى وزه و سامانه سرووشتییه‌كانی پەرلەمانی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌لى حەمه ساڵح، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنە و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنەكه، له هۆڵی لیژنە له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت كۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه دکتۆر ڤالا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و ئه‌حمه‌د موفتى بریکارى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان و ڕێبین زه‌نگه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوان و د. خه‌زال عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گرێبه‌سته‌كان و ئابوورى ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییه‌تیى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى و غازى ماڵان كرا.
دواى خسته‌ڕووى كێشه و گرفتى هاووڵاتییان و داواكارییه‌كان به‌هۆى هاتنى وه‌رزى زستان، له‌لایه‌ن وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان و ستافهكهى، ڕایانگه‌یاند "میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سێ قۆناغى ده‌بێت و سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان و دواتر ده‌وروبه‌رى شاره‌كان و پاشان سه‌نته‌رى شاره‌كان"، گووتیشیان "هه‌وڵ ده‌ده‌ن له مانگى دەوە ده‌ستپێبكه‌ن و به‌و ئومێده‌شه‌وه كه هه‌رسێ قۆناغه‌كه تا كۆتایی ساڵ تەواو ببێت".
شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان بۆ لیژنەى په‌رله‌مانیان خسته‌ڕوو كه پارساڵ بڕى ١١١ ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رژمێرى و داتایانه‌ى ئه‌وان ئاماده‌یان كردووه، ١ ملیۆن و ٢٨٤ هه‌زار و ٢٧٦ خێزان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، بۆیه ئه‌مساڵ پێویستیان به ٢٥٧ ملیۆن و ٤٨٩ هه‌زار و ٢٠٠ لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه، تاوه‌كو به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌شى بكه‌ن.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دابینكردن و چاودێریكردنى فرۆشتنى غاز له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ زیاتركردنى بهرههمێهێنانى غاز كرده‌وه تاوه‌كو قه‌یران درووست نه‌بێت و كێشه و گرفته‌كانى هاووڵاتییانى پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان، لیژنەکەى په‌رله‌مانى دڵنیا كرده‌وه كه به‌هه‌موو تواناوە هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م ماوه‌یه‌ى پلانیان بۆ داناوه نه‌وتى سپى دابه‌ش بكه‌ن، به‌جۆرێك بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى ٢٠٠ لیتر دابین بكرێت.