گوژمەی نۆ ملیار دینار بۆ شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە دهۆک خەرج دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی ئەیلولی ۲۰۲۲، کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا لە نوسینگەی وەزارەت پێشوازی لە کۆمپانیای ئیدیۆم کرد، و باسیان لە پڕۆژەکانی بواری سێکتەری کارەبا کرد، و وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەکان و پابەند بوونی کۆمپانیاکان بۆ تەواو بوونی کارەکانیان لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا کرد.
لەدیدارێکدا کۆمپانیای ئیدیۆم، سوپاسی وەزیر و ستافی وەزارەتی کرد کە بەشێوەیەکی یاسایی و بەپێ ڕێنماییەکان مامەڵەیان لەگەل دەکەن. و هەر لەو دیدارەدا واژووی گرێبەستی دانانی شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار کرا، کە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت، وە تەواو بوونی ئەم پڕۆژەیەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆی کارەبا و زیاد بوونی کارەبای نیشتیمانی بۆ هاوبەشانی کارەبا لەم دەڤەرە .