وەزیری کارەبا پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد
رۆژی دووشەممە ۲٨ی ئابی ۲۰۲۳، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له مارك سترۆ، كۆنسوڵى گشتیی نوێى ئهمهريكا لە هەرێمی کوردستان كرد.
لە دیدارێکدا، باسیان لە بارودۆخی هەردوو کەرتی کارەبا و نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، هيواى سهركهوتنى بۆ کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ئەرکە نوێیەکەدا خواست.
لەلایەن خۆیەوە كونسوڵى ئهمهريكا، پرسی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی و هەردوولا باسیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و مارك سترۆ هیوایشی خواست هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاسای نەوت و گاز بە هاوبەشی ئامادە و پەسند بکەن.
هەروەها کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر هەنگاوەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا گرنگ وەسف کرد.