وەزارەتی کارەبا چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەدات
رۆژی چوارشەممە ٢٠ی كانونی یهكهمی ٢٠٢٣، بهئامادهبونی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان ئامادەبوون، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لە دابەشکردنی کارەبا لە نێوان پارێزگاکان درا.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لێژنەی پێوەری زیرەک و چاودێری و بەدواداچوونی سەرپێچییەکان و بڕیار درا هەڵمەتێکی فراوان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانە بکرێت کە لە دەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبای ڕاکێشاوە و شوێنەکانیان ئاشکرایە و لە هەمان کاتدا بڕیاردرا کە کارەبا بەردەوامەکان کەم بکرێنەوە.
لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ ٣هەزار و ٤٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە و خواستیش لەسەر کارەبا بۆ سەرووی ٦ هەزار مێگاوات کارەبا بەرز بووەتەوە.