ساڵی رابردوو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کارەبای هەزار و ٧٧٤ سەرپێچکار بڕاوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ساڵی رابردوودا بەردەوام بووە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری کارەبا بۆ هاووڵاتییانی سنوورە و بەپێی داتاکانیش لە ساڵی رابردوودا ٢ هەزار و ٩٤١ هاوبەش لە دەڤەرەکە زیادیان کردووە و یەک هەزار و ٧٧٤ سەرپێچیکاریش کارەباکەیان بڕاوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٢، چەند پرۆژەیەکیان تەواو کردووە لەوانەش تۆڕی کارەبای گوندى خەلان ،بەستنەوەى کێبلاتى وێستگەى مۆبایلى سیدەکان، گەیاندنی کارەبا بۆ پێنچ گوندی سنوورەکە، چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری کارەبای شەش گوند لە دەڤەرەکە، چاککردنەوە و دانانی رووناکی بۆ تەواوی شەقامەکانی سۆران و ڕێگا سەرەکییەکانی تەواوی قەزا و ناحیەکان و گۆڕین و چاککردنەوەی تەواوی ستوون و کێبلەکان بۆ باشتر گەیاندنی کارەبا بۆ هاوبەشانی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو ساڵەدا چەندین چالاکی دیکەی ئەنجامداوە، لەوانش:
- چاککردنەوەى هەزار و ٨٤ تریپى فیدەری ١١ کەى ڤى
- چاککردنەوەى ٥٢١ سريسى فیدەری ١١ کەى ڤى
- چاککردنەوەى ١٣ هەزار و ٨٤١ سیرڤیسی ماڵان
- ڕاکێشانی ٥٤٦ هێڵی پ.ب
- راکێشانی هەزار و ٨٣٢ هێڵی پ.ن
- راکێشانى ٤هەزار ٦٧٦ کێبلى هەڵواسراو
- چاککردنەوەى ٤٧٨ کێبلى هەڵواسراو
- گۆڕینى ٥٣٠ فنجانی پ.ن
- گۆڕینى ٥٢١ فنجانی پ.ب
- گۆرینى ٢٧٨ لينكی فيوزی ١١ کەى ڤى
- گۆڕینى ٩٦ دژە بروسك
- گۆڕینى ٧٦ سووربڕی ١٠٠ ئەمپێری
- گۆڕینى ٢٧٥ سووربڕی ٢٥٠ ئەمپێری
- گۆڕینى ٤٦ سووربرِی ٤٠٠ ئەمپێر ی
- گۆڕینى ٢١ بوردى تەواو (٢ سووربڕ *٢٥٠ ئەمپێری)
- گۆڕینى ٢٨ بووردى تەواو (١ سووربڕ *٢٥٠ ئەمپێری)
- چاککردنەوەى ٣١٢ شاوولى گۆڕەر
-گۆڕینى ١٥٣ شاوولى گۆڕەر
- لێدانەوەى هەزار و ٣٠٢ سووربڕ
- لێدانەوەى هەزارو ٣٣ لينكی فيوز
- گۆرینى ٣٢٥ كێبلی ١*٩٥ ملم
- گۆرینى ٢٣٧ كيبلی ١*١٥٠ ملم
- چاککردنەوەى ٦٦ گۆڕەری ئەرزى
- گۆرینى ٦٢ شيشی ئەزرى
- بەستانى ٢٦ گۆشەى ئاسنى ٧٠ سم
- چاککردنەوەى ٣٣٤ لاین کێبل
- چاککردنەوەى کێبل لەسەر پشتى ٢٨٢ گۆڕەر
- هاوسەنگكردنى ٥٢٣ لاينى گۆڕەر
- فوولكردنى ٦٠ سووربڕ
- ليێدانى ٩٣٦ قةفيز، بةستى (ئەلەمنيوم – نحاس)
- لێدانى هەزار و ١١٢ قةفيز، بةستى (ئەلەمنيوم – ئەلەمنيوم)
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژە بەوەش دەکات کە لە پلانی دایە لە ساڵی ٢٠٢٣، کارەبا بگەیەنێتە ئەو گوند و شوێنە دوور دەستانەی کە کارەبایان نیە.