کونسولی فەلەستین جەختی لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.
رۆژی سێشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەزمی حزوری، کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کەمال محەمەد ساڵح، پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەڵەستینی بەرز نرخاند و ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشوازی کردن لە کۆمپانیاکانی فەڵەستین بۆ کارکردن لە سێکتەرەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی فەڵەستین، جەختی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو گەلی فەڵەستی و گەلی کوردستان کردەوە و هیوای خواست لەساڵی ٢٠٢٣دا هەردوو گەلی فەڵەستین کوردستان بە خۆشگوزەرانی و ئارامی بژین.
لە کابینەی نۆیەمدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو باشترکردنی کارەبا و چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانی لەگەڵ زۆرینەی کونسوڵ و نوێنەرەی ووڵاتان کۆبونەوە و دیداریان ئەنجامداوە بۆ هاوکاری هێنانی کۆمپانیاکانیان بۆ کارکردن بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵی.