بە گوژمەى زیاتر لە ٧ ملیار دینار پرۆژەیەكی گواستنەوەی كارەبا لە شاوێس و بەحركە ئەنجام دەدرێت
![](/media/20896/whatsapp-image-2023-07-05-at-112734.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133330195110000000)
وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری و باشتركردنی سیستەمی ئیشپێكردن و گەیاندنی كارەبایەكی زیاتر بۆ شاوێس و بەحركە و دەوروبەری، كە فراوانبوونێكی زۆری بەخۆوە بینیوە، پرۆژەیەكی گواستنەوەی كارەبا، جێبەجێ دەكات.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای هێرۆ بە تێچوونی ٧ ملیار و ۲۲۰ ملیۆن دینار لە ماوەی ۱٦٥ ڕۆژ جێبەجی دەکرێت، کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری و باشترکردنی سیستەمی ئێشپێکردن و باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوبەشانی كارەبا لە تەواویی شاوێس و بەحركە و دەوروبەریی .