Skip to the content

چوار پرۆژەى کارەبای نیشتمانی لە قەزاى چۆمان جێبەجێ دەکرێن

لە درێژەی کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە ئامانجەکانی کابینەی نۆی حکومەت، دوای لێکۆڵینەوە، لەپێناو خزمەتکردنی ناوچەکانی سەر سنوور بۆ گەیاندنی وزەی کارەبایەکی باشتر، وەزارەتی کارەبا بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە چوار پڕۆژە لەو ناوچەیەدا جێبەجێ بکات.

پرۆژەکان بریتین لە بونیادنانی هێڵی ١٣٢ كەیڤیی سۆران٢ - چۆمان، بە درێژایی ٤٥ كیلۆمەتر. بونیادنانی هێڵی ٣٣ كەیڤیی چۆمان – حاجیئۆمەران، بە درێژایی ٢٠ كیلۆمەتر، دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی ٣٣/١٣٢ كەیڤیی چۆمان بە قەبارەی ٤٥ مێگاوات، دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی ٣٣/١١ كەیڤیی حاجیئۆمەران بە قەبارەی ٢٥ مێگاوات.

ئەم چوار پرۆژەیە بە بەهای نزیكەی ١٣ ملیار دینار لە لایەن کۆمپانیای هێرۆ جێبەجێ دەکرێن و كێشەی نزمبوونی ڤۆڵتیەی كارەبا لە قەزای چۆمان چارەسەر دەكەن و بۆ یەکەمجار تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان دەگەیەنێتە حاجیئۆمەران.

چەند ساڵێكە کارەبای حاجیئۆمەران لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت. دوای تەواوبوونی ئەم دوو پڕۆژەی یەکەم، دانیشتووانی ئەم ناحیە لە كارەبای نیشتمانی سوودمەند دەبن.