Skip to the content

راگەیاندراوی وەزارەتی كارەبا لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا

پرۆسەی چاكسازیی کۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ کۆتاییهاتووە و وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “بەهۆی پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژی ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٣، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز كەمببووەوە و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبوو”.

بڕیاربوو لە رۆژی ٣ـی ئەم مانگە پرۆسەکە تەواو بێت، بەڵام بەهۆی هەندێک گرفتی تەكنیكی، پرۆسەکە درێژکرایەوە و ئەمڕۆ ١٦ـی حوزەیران پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆتاییهات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، وەزارەتی كارەبا سوپاسی پشوودرێژیی هاووڵاتییان بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەکانی چاکسازیی وێستگەکان و کێڵگەکان دەکات و دەڵێت، ئەم پرۆسەیە هاوکات بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و هەڵكشانی خواست لەسەر کارەبا.