پرۆژهیهكی كارهبا له سلێمانی جێبهجێ دهكرێت
لەچوارچێوەى کارو پڕۆژەکانى وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی ناوچەکان و بە تایبەتی ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە سیانە و وێستگەی نوێ هەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی ٨%ی کارەبا، بەبڕى نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دینار پرۆژهیهكی كارهبا لهسلێمانی جێبهجێ دهکات.
پرۆژهكه لە چەند بەشێک پێکهاتووە کە بریتین لە گۆڕینی بەشێک بەهێڵی ٣٣ کەی ڤی قەلەرەیسی- مۆبایلی هەڵگورد و گۆڕینی بەشێک لە هێڵی ٣٣ کەی ڤی تانجەرۆ-باشوورو گۆڕینی رێڕەوی هێڵی ٣٣ کە ڤی شارباژێڕ - سیتەک، هەروەها ئەم بەشەش بە راکێشانی هێڵێکی ٣٣ کەی ڤی لە نێوان وێستگەی بەردەکە و وێستگەی تاڤگە و هەروەها دانانی تاوەرێکی جۆری DCS بۆ مۆبایلی سەیدسادق.
پرۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و بە تەواوبوونی سوودێکی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بارزۆریی لەسەر هێڵەکان و وێستگەکان.