Skip to the content

دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید دەکرێت

ڕۆژى سێشەممە، ۲ی ئایاری ۲۰۲۳، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبای کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید درا و لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەست پێ دەکرێت، ئەم هەنگاوەش یەکێکە لە پڕۆژەکانی وەزارەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبا و کەمکردنەوەی سەرپێچییەکانی کارەبا.

وەزیری کارەبا بەڵێنی دا باشترین میکانیزم و هەوڵەکان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا کە خواست لەسەر کارەبا زیاد دەبێت هیچ کێشە و گرفتێک تووشی هاووڵاتییان نەبێت.