Skip to the content

وەزیری سامانە سرووشتییەکان و کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆ بوونەوە

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، پێشوازیی لە ئۆلیڤیێ دیكۆرتینی، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر كرد.

لە دیدارێکدا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا و دواڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرد، تیشکیان خستە سەر بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم و یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.

دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا، هەلی وەبەرهێنان بەتایبەت لە کەرتی نەوت بۆ کۆمپانیاکانی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا؛ وەزیری سامانە سرووشتییەکان گرنگیی ڕێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵی بە مێژوویی و گرنگ باس کرد و ئاماژەی بەوە دا ئەم ڕێککەوتنە سەرەتایەکی گرنگە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز و چارەسەرکردنی زۆر لە گرفتەکانی نێوان هەردوو لا.