Skip to the content

وێستگەی کارەبای قادر کەرەم کرایەوە

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی کارەبا، و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال، و دانە غاز، بە تێچوونی ملیۆنێک دۆلار وێستگەیەکی دابەشکردنی کارەبایان لە ناحیەی قادر کەرەم کردەوە. 

کارەبای ناحیەی قادر کەرەم و گوندەکانی بە سێ فیدەرەوە بە وێستگەکە دەبەسترێتەوە و کێشەی کەمیی کارەبا و نزمیی ڤۆڵتییە چارەسەر دەبێت.

لە مەراسیمی کردنەوەی وێستگەی قادر کەرەم، بریکار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی هیلال و دانە غاز و هێرۆ و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی ناوچەکە ئامادە ببوون، و پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێی کراوە.