Skip to the content

کۆمپانیاکانی ئەلمانیا ئامادەییان بۆ بەرهەمهێانی کارەبا بە ووزە نوێبووەکان نیشان دا

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە مارکۆس بیرنت، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای PSE ئەڵمانیا کرد.

لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبا، باسیان لە ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا لە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کرد.

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی وەزارەتی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا دەربڕی، بەتایبەتی وزە نوێبووەکان .

لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای PSE ئەڵمانیا سوپاسی وەزیری کارەبای کرد و باسی لە گرنگی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد بە ووزە نوێبووەکان کە لە ئێستادا زۆربەی ووڵاتە پێشکەوتووەکان پڕوژەکانیان ئەنجام دەدەن