Skip to the content

وەزارەتی کارەبا پێشنیاری هەموارکردنەوەی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ستییەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

رۆژی پێنچشممە ۲۱ی ئەیلولی ۲۰۲۳ بە سەرپەرشتی کەمال محەمەد ساڵح، وەزارەتی کارەبا دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی خۆی ئەنجامدا .

لە کۆبونەوەکەدا وەزارەت بڕیاری دا کە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی ئەنجومەنی وەزارەت پێی دراوە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی هاووڵاتیان پێشنیاز لەسەر کەمکردنەوە یان زیادکردنی پاڵپشتیی حكومەت بۆ نرخی کارەبا بکات، پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەکات نرخی کرێی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ستییەکان و کارگەکانی پیشەسازی هەموار بکرێتەوە و بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان و کارگەکانی پیشەسازی لەبەر چاو بگیرێت.

ئەم پێشنیارانەی خوارەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکرێتەوە و تەنیا لەکاتی وەرگرتنی رەزامەندیی، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە:

١. نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێریی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی ستییەکان هەموار بکرێتەوە.
٢. سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی کارەبا بە نرخی ئێستای کارەبا جێبەجێ بکرێت و بەهیچ شێوەیەک ئەم پڕۆسەیە پەیوەندیی بە نرخ و ماوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباوە نەبێت.
٣. نرخی کارەبای کارگەکانی كوردستان هەموار بکرێتەوە.
٤. پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی پێدانی کارەبا بکرێت.