وەزیری کارەبا لە کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم سەرپەرشتيی ئیشپێکردنی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای کرد
ڕۆژى شهممه ٢٧ـى نیسانی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، وێڕای سوپاسكردنى ستافی کارەبا، داوای لێ کردن تا چارەسەری شوێنەواری هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ دەکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، ئەو ١٦٠٠ مێگاوات کارەبایەی كه لەبەردەست دایە و لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەی جگە لە غاز بەرهەم دێت، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی پشکی پارێزگهكان دابەش بکرێت و کۆنترۆڵی لۆدی شارەکان بکرێت.
وەزیری کارەبا ههروهها سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری چوار شەهیدەکەی هێرشە درۆنییەکە كرد، و داوای لە تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارهبا و سامانه سروشتييهكان کرد، لە ڕێگەی ئەو وێستگانەی دیکە لە دوکان و دەربەندیخان و خەباتی هەڵمی و دێرەلۆک و باعەدرێ و وێستگەکانی دیکە کە جگە لە غاز لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەوە کار دەکەن، بە باشترین شێوە ئیش پێ بکرێن و دادپەروەرانە دابەشی سەر پارێزگهکان بکرێن.