Skip to the content

ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا بۆ 10 ساڵی داهاتوو ئامادە کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا، ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو (٢٠٢٣-٢٠٣٢) خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
بۆ یەکەم جارە ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا لەلایەن ستافێکی ئەندازیاری ناوخۆیی، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو ئەپدێیت کراوەتەوە، تێیدا شێوازی باشترکردنی سێکتەری کارەبا بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بە هاوبەشانی خراوەتە ڕوو.
لە ماستەرپلانەکەدا، لیستێک لەو پرۆژانەی پێویستن لە کەرتی کارەبا لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو جێبەجێ بکرێن ڕیزبەند کراون، وەک وێستگە و ڕاکێشانی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و چەندین پرۆژەی دیکەی کارەبا. هەروەها گرفت و ئاستەنگ و پلان و ڕێگە چارەسەرەکانیشی خرایە ڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوە گشتییەدا، زیاتر تیشک خرایە سەر بەرنامە و پلانەکانی کابینەی نۆیەمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری سێکتەری کارەبا.