وه‌زيرى كاره‌با: خزمەتکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی سێکتەری کارەبا لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتە
ڕۆژى پێنجشەممە ٢٩ ی ئابی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە کوێستان ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەبات کرد.
قائيمقامى قه‌زاى خه‌بات، وێڕاى سوپاس و پێزانينى خۆى، له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنى ژماره‌يه‌ك پرۆژه و كردنه‌وه‌ى بهڕێوهبهرايهتيى كاره‌باى خه‌بات، هاوكات ژماره‌يه‌ك داواكاريشى پێشكه‌شى وه‌زيرى كاره‌با كرد، كه له دانانى وێستگه‌ى كاره‌با، ڕاكێشانى چه‌ند فيدهرێكى كاره‌با، دابينكردنى گۆڕه‌ڕ و پێداويستيى كاره‌با پێكهاتوون.
لاى خۆيه‌وه وەزیری کارەبا ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکان دەربڕی و ڕایگەیاندن: خزمەتکردن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی سێکتەری کارەبا بۆ هاوبەشان، لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتە.
سەبارەت بە وێستگەی کارەبای خەباتیش لە گرێبەستەکەدا، چاککردنەوە و ئیشپێکردنی دەزگه‌ی ژینگەیی جێگیر کراوە و کۆمپانیاکە دەست بە جێبەجێکردنی دەکات، پاپەندبوونيش بە مەرجەکانی پاراستنی ژینگە لەپێشینەی هه‌موو کارەکانی دەبێت.