ڕهشنووسی ماستهرپلانی وهزارهتی كارهبا تهواو بووه
ڕۆژی سێشهممه ٢٧ ئابی ٢٠٢٤، كهمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازی لە هەر دوو شاندی دیراسەی سیستەمی پارێزگاریکردنی تۆڕەکانی کارەبای هەرێم و لێکۆڵینەوەی تەکنیکیی سیستمی تۆڕی کارەبای هەرێم کرد.
لە دیدارێکدا، وەزیری کارەبا وێڕای سوپاس و پێزانینی ليژنەکە و ئەندامانی، کە بۆ یەکەمجارە بە توانای ناوخۆیی و بەبێ پشتبەستن بە کۆمپانیا بیانیيهكان، توانیویانه ڕەشنووسی ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا تا ساڵی ٢٠٣٢ بە بەرنامەی (PSSE) ئامادە بکەن.
لە ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، سەرجەم داتا و زانیاريی کارەبا کۆ کراونەتەوە و بەرچاوڕوونی لەسەر دۆخی پێداویستییەکانی داهاتووی کارەبا تا ساڵی ٢٠٣٢ خراوەتە ڕوو.