وەزیری کارەبا لەگەڵ تیمی هاوبەشی وەزارەتی کارەبا و نووسینگەی سەرۆکوەزیران بۆ پرۆژەی ڕووناکی کۆبووەوە
ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٥ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، كه‌مال محه‌مه‌د سالح، وه‌زيرى كاره‌با، له‌گه‌ڵ تيمى هاوبه‌شى وه‌زاره‌تى كاره‌با و نووسينگه‌ى سه‌رۆكوه‌زيران بۆ پرۆژه‌ى ڕووناكى كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا جەختی لە گرنگيی ئەم پرۆژەیە کردەوە کە هەنگاو بە هەنگاو بەسەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەی کارەبا و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وەک تۆڕی پێوەری زیرەک. ئەم پرۆژەیەش پرسێکی نیشتمانییە بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، لە ماوەی دوو ساڵدا.
تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی ڕەشنووسی نەخشەڕێگه‌ی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆ لەباره‌ى هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆژەی ڕووناکی و فراوانکردنی پرۆژەکە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان كرا.