بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کارەبای سلێمانی دەست بەکار بوو
![](/media/25253/dsc_8461-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133528882240000000)
ڕۆژى دووشەممە ١٩ ی شوباتی ٢٠٢٤، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و بەرپرسانی وەزارەت، ڕێوڕەسمی ڕێزنواندن و سوپاسکردنی سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری پێشووی گشتیی کارەبای سلێمانی و دەستبەکاربوونی ئەنوەر حەمە سەعید، له شوێنى ناوبراو، بەڕێوە چوو.
وەزیری کارەبا لە گوتەیەکدا سوپاسی بەڕێوەبەری گشتيی پێشووی کارەبای سلێمانی کرد، و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەڕێوەبەری نوێ خواست كه جێگهی ئهو متمانهیه بێت پێی بەخشراوە و به هاوكاری لەگەڵ سهرجهم كارمهندانی كارهبا و ئیدارهی پارێزگاکە، خزمهتی بهرچاوی هاووڵاتيیان بكات.
بەڕێوەبەری نوێی کارەبای سلێمانی، داوای لە وەزیر کرد کە یارمەتی و هاوکارییەکانی بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بتواندرێت خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بگەيهندرێته زۆرترین ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە کارەبای نیشتمانی هەیە.