وەزیری کارەبا: زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا و گەیاندنی بۆ هەموو ناوچەکانی هەرێم کاری لەپێشینەی وەزارەته
![](/media/25148/photo_2024-02-12_22-06-29-1400-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133522883310000000)
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بژار مەلا خدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە کرد.
لە دیدارێکدا، باسیان لە پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبای سنووری قەزای نوێی قوشتەپە کرد و بڕیار درا وێستگەیەکی مۆبایل بۆ سنوورەکە دابین بکرێت و وێستگەی قوشتەپەش نۆژەن بکرێتەوە.
وەزیری کارەبا جەختی لەوە کردوە کە لە کابینەی نۆيهمدا لەژێر فەرمان و ڕێنمایی مەسرو بارزانی، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، کار و چالاکی و پرۆژەکانمان بۆ هاووڵاتیيان کاری لەپێشیینەمان بێت.
لە بەرانبەردا، بژار ملا خدر سوپاسی وەزیر و ستافی وەزارەتی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی کۆمەڵێک قەیران و کێشەی ئابووری و سیاسی بوویەوە، بەڵام وەزارەتی کارەبا توانی سێکتەرەکانی کارەبا بەرەو پێش ببات.
ههر لە دیدارەکەدا، كه بەڕێوەبەری گشتیى دیوان و بەڕێوەبەری گشتیى کارەبای پارێزگای هەولێر ئامادەبوون، وەزیری کارەبا بەبۆنەی بە قەزابوونی ناحیەی قوشتەپە، پیرۆزبایی لە قایمقام و خەڵکی سنوورەکە کرد.